به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە بەغدا یەوم، ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بە دەرکردنی بڕیاری دەستگیر کردنی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەلایەن سیستەمی دادوەری عێراقەوە کاردانەوەی نیشان دا.
لە ئەو بەیاننامە هاتووە: ئێمە لە ئەو بڕیارە بوێرانە پاڵپشتی دەکەین. عێراق بەشێک لە ئەنجومەنی پۆلیسی ئینتێرپۆلە و بە پێی ئەو بڕیارە، پۆلیسی نێودەوڵەتی ئەبێ لەگەڵ بەغدا هاوکاری بکات.
لە درێژەی ئەو بەیاننامە هاتووە: ئەوە تەنیا کاردانەوەیەکی دادوەری نییە و کاردانەوەی دواتر لە ناو ئەمریکا ئەنجام دەبێت. ترامپ تەنانەت لەماڵەکەی خۆشی ئاسایشی نابێت.